بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا کرایە ئامانج و بەو هۆیەشیوە هێزەکان کەوتنە ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلومەی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی حوزەیران بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی قەسرەک، لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراون، کراوەتە ئامانج.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا کە لە بنکەی قەسرەک لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە جێگیر بوون، ڕاستەوخۆ کرانە ئامانجی گوللە هاوەنێک کە لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاراستەی کرابوو".
ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە "دوای ئەم هێرشە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی پاککردنەوە لە دەوروبەری بنکەکە ئەنجامدرا، بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و باکور و ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە دەروازە سەرەکییەکانی چوونە ژوورەوە جێبەجێکرا”.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوابەدوای هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەرپرسانی تاران هۆشداریان دابوو لەوەی پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج