لە سنووری گەرمیان دوو برا کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری گەرمیان بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە دوو برا کوژراون و دوای رووداوەکەش بکوژەکەش خۆی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە گوندی سەی بێخان لە سنووری ناحیەی شێخ تەویل لە گەرمیان سێ کەس شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوانیان ڕوویدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو کەسانە تەقەی کردووە بەهۆیەوەیە دوو برا کوژراون، دواتر بکوژەکە خۆشی دەکوژێت.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و تەرمەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراون.



PM:07:20:23/06/2025