ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێبەری باڵای ئێران لە یەکەم لێدوانی ناڕاستەوخۆی خۆیدا سەبارەت بە بۆردومانی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر، لێدوانێکیدا و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "تەسلیمی هیچ دەستدرێژییەک نابێت" و بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە سەروەری وڵاتەکەی.
عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، لە پۆستێکیدا ڕایگەیاند" ئێران هێرشینەکردووەتە سەر هیچ کەس و هەرگیز قبوڵ ناکات هیچ کەسێک هێرش بکاتە سەری و تەسلیمی هیچ دەستدرێژییەک نابێت، ئەمە لۆژیکی گەلی ئێرانە".
ئەم پەیامە دوای چەند کاتژمێرێک دێت کە تاران هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید ڕاگەیاند و هێرشەکەی بە "وەڵامێکی ڕەوای بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج" وەسف کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئەو بنکەیە ڕاگەیاند کە یەکێکە لە گەورەترین شوێنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.