سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لەو ئاگربەستە دەكات سەرۆكی ئەمریكا لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیاند، دەڵێت: سوپاسی سەركردەكان دەكەن بۆ پابەندبونیان بە چارەسەری ئاشتییانە.
نێچیرڤان بارزانی، پەیامێكی لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاو كردەوە و دەڵێت" پێشوازی لەو ئاگربەستە دەكەن كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕاگەیەنرا".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت" باوەڕی تەواویان بەوە هەیە، تاكە ڕێگە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گفتوگۆی گشتگیر و بونیادنەر و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی هەمو لایەنەكاندایە".
نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا و سەركردەكانی دیكە دەكات بۆ پابەندبونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناكۆكییەكان لەم كاتە هەستیار و گرنگەدا.