وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بە بڕیاری وەزیری دارایی هەرێم سەرجەم خەرجییەکن بەهۆی تەنگژەی دارایی بۆ ماوەی دوو مانگ راگیرا.

بەپێی بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی بانكەكان كراوە و تێدا هاتووە، بڕیار درا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە فەرمانی ژمارە (٣٧٤) وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرجەم خەرجییەكانی ڕاگرت بۆ ماوەی دوو مانگ .

 ئەوەش هاتووە، هۆكاری راگرتنی خەرجییەكان بۆ تەنگژەی دارایی دەگەڕێتەوە.



PM:01:47:24/06/2025