هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری بە شێوەیەکی فەرمی لە ئەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، تیایدا هاتووە: بەپێی ڕێکارەکانی وانەکانی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری کوردستانی یەکگرتووی نوێ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی ناوخۆ پەسەندی کردووە بە ئامادەکاری ڕێبەری هاتووچۆ بە فەرمی کەوتە بواری جێ بەجێ کردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت.
دەشڵێت" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تاقیکردنەوەکانی تیۆری بۆ مۆڵەتی جۆری B لە هۆڵی تاقیکردنەوەی تیۆری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ فێرخوازان ئەنجام درا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و بەرپرسی بەش و هۆبەکانی مۆڵەتی شۆفێری.
ئەو زانیارییانەی پێویستە هەموو فێرخوازێک بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری بیزانێت ئەمانەی لای خوارەوەن.
١-کۆی پرسیارەکان ٢٥ پرسیارە مەرجە لە ٢٠ پرسیار دەربچێت، واتە بوار هەیە ئەو فێرخوازە بە دەرچوو هەژمار بکرێت ئەگەر تەنها 5 وەڵام هەڵە بوو.
٢-هەموو پرسیارێک ماوەی وەڵامدانەوەی تەنها (یەک خولەکە) لەسەر کۆمپیوتەری بەردەست فێرخواز.
٣- فێرخواز لە ڕۆژێکدا مافی هەیە تەنها یەک جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.
٤-ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە هەمان کات و دەست بەجێ لە سەر شاشەی کۆمپیوتەری بەردەست فێر خواز نیشان دەدرێت کە (دەرچووە یاخوود دەرنەچووە)
٥- ئەو فێرخوازانەی لە تاقیکردنەوەی تیۆری دەردەچن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نووسیگەکەیەوە دەکات و ئاگاداریان دەکات.
٦-پێویستە فێرخواز باجی نووسینگە و کارتی زانیاری و کارتی نیشتیمانی ڕەسەنی پێبێت پێش چوونە ژوورەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکە هەروەها مۆبایلەکەشی داخراوبێت.
٧- لەبەر ئەوەی هەر کۆمپیوتەرێک لە هۆڵی تاقیکردنەوەکە پرسیارەکانی جیاوازترە لە کۆمپیوتەری تەنیشتی و پێش و دواوەی جێگەی فێرخوازەکە بوار بۆ هیچ جۆرە گزییەک نادرێت.
٨-هەر فێرخوازێک سەرەڕایی رێکارەکان بە قسە یاخود ئاماژە یان هەرجۆرە کردارێکی نەشیاو لە ناو هۆڵەکە
دەرهەق بە ئەفسەر و کارمەندی ناو هۆڵەکە یاخوود لەگەڵ فێرخوازانی تر ئەنجام بدات سزاکەی بە پێێ ڕێنمایی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ مادەیی ١٣ بڕگەی پابەندییەکانی فێرخواز خاڵی ١١ سزادەدرێت بە (ڕاگرتنی) سەرجەم کارەکانی بۆ ماوەی شەش مانگ.