پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە کە بەهۆیەوە ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان سوتان".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە" ئاگرێكی فراوان لە سنووری هەریەكە لە گوندەكانی گردە زبێر و دێگەڵ لە سنووری شارباژێر كەوتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆى ئاگرەکەوە ٥٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سروشتی سووتان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا هۆكاری سەرەکی كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.