مەسرور بارزانی سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ناوچەکە پێویستی بە بڕیاری ژیرانە و سەرکردایەتی بەرپرسیارانەیە".
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەمشەو سێشەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" پێشوازی لە دەستپێشخەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی و هاوبەشەکانە، هەروەها دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ تاکە ڕێگە چارەیە.
بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، ناوچەکە پێویستی بە بڕیاری ژیرانە و سەرکردایەتی بەرپرسیارانەیە.