توركیا ٧٢ جار سنووری ئامێدی تۆپباران کرد

ئەندامێکی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT) ڕایدەگەیەنێت" سوپای تورکیا لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، ٧٢ جار بۆردومانی گوندەکانی ناوچەی بەری گارە لە سنوری قەزای ئامێدی کردووە".

كامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT)، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٧٢ جار بۆردوومانی گوندەکانی (دێڕەشێ، گرگاشێ، مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ)یان لە ناوچەی بەری گارە لە سنوری قەزای ئامێدی کرد". 

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری سوتانی دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی، مزگەوتی دێڕەشێ زیانی بەرکەوت و بەشێکی مزگەوتەکە سوتا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کامەران عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمانكاتدا گەریلاکانی پەكەكە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە گوندی (سگیرێ)، بەڵام بەر لە گەیشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تەقێندرایەوە.



PM:10:57:24/06/2025