سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازییمان".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی دانیشتنی بیست و پێنجەمین ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند" هیوادارین ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و قەوارەی زایۆنی تۆكمە و یەکگرتوو بێت نەک بنەما بێت".
سودانی وتیشی" عێراق بە ئیدان و شەرمەزار کردن و ڕەت کردنەوەی دەستدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵە بە ئەنقەستەکانی بۆ تێکدانی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە هەڵوێستی خۆی دووپات کردۆتەوە". '
هەروەها سودانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی" عێراق هەرگیز لە دۆخێکی لاوازیدا نەبووە و نابێت، پێشتر ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە و تێکشکێنین، سەرکەوتوو بووین لە دوورخستنەوەی مەترسییەکان و ڕزگارکردنی گەلەکەمان لە کارەساتەکانی شەڕ".
جەختیشی لەوە کردەوە کە" تەحەمول بە هیچ کارێکی ناوخۆیی و دەرەکی ناکەین کە زیان بە ئاسایش بگەیەنێت و بە هەموو پتەویی و هێزێکەوە ڕووبەڕووی دەبینەوە".
سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، سودانی ڕایگەیاند" حکومەت مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەکان کردووە بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق لە پێشینەی کارەکانیدا بێت، کە ئەمەش هەڵوێستی پێویستە، ئێمە هەموو هەڵوێستەکانی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان، دامەزراوەکان، و سەرۆکایەتییە دەستوورییەکان بەرز دەنرخێنین کە پشتیوانییان لە سیاسەتەکانی حکومەت کردووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند" بنکە سەربازییەکانی عێراق لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانەوە کەوتە بەر هێرشێکی خیانەتکارانە و ترسنۆکانە، ئەمەش زیانی بە سیستەمی ڕادار لە بنکەی تاجی و ئیمام عەلی لە زیقار گەیاند".
ڕوونیشیکردەوە، هێزە چەکدارەکان و بەرگرییە ئاسمانییەکان بەخێرایی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە کە مابوونەوە و بنکەکانی دیکەیان کردە ئامانج و فڕۆکە داگیرکەرەکانیان خستە خوارەوە.
دەشڵێت" پێشێلکارییەکانی ئاسمانی عێراق بۆ دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری ناتوانن بەردەوام بن".
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە" لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و سەرکردایەتی هەواڵگری و تەکنیکیمان ئاراستە کردووە بۆ دیاریکردنی لقەکانی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە و چاودێری دۆخەکە دەکەین، هەروەها پلانێکی تۆکمەمان بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی داڕشتووە و کۆمەڵێک گرێبەست و پڕۆژە هەیە بۆ تەواوکردنی پڕچەککردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەپێی دوایین سەرچاوە و تایبەتمەندییەکان".