سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکات و وتی" لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ هەرێم دەنێرێت".
لەدوای تەواوبونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وێرای دەستخۆشی لە مووچەخۆرانی هەرێم بۆ پشوو درێژیان وتی: راگرتنی مووچە نایاسییە ونابێت حکومەتی عێراق بابەتی مووچە تێکەڵی کێشەکان بکات.
وتیشی" بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغدا بۆئەوەی بەرەوپێش بچین لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە و دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقیش بە خۆشحالییەوە وەلامیان داوەتەوە و لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکە بۆ هەرێم دەنێرێت".
راشیگەیاند" خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە ژیان و مردنمان بەیەکەوەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستوەردانی دادگای فیدراڵی لەوکاتەوە دەستیپێکرد کە چەند لایەنی ناوخۆی هەرێم سکاڵایان لە دادگا تۆمار کرد و داوایان کرد بەغدا راستەوخۆ مووچە بنێرێت و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی دادگکە دەستوەردان بکات و بارودۆخی مووچە وای لێبەسەربێت.
سەبارەت بە راگرتنی شەڕی ئێران وئیسرائیلیش ئاشکرای کرد کە راگرتنی شەڕ لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکەیە و هەرێمی کوردستان هەموو هەوێکی داوە بۆئەوەی خۆی بەدوور بگرێت .