وێنە.. ئەرشیف
سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، ئەو روونکردنەوەیەی لیژنەی ئەمنی شار دەریکردووە بۆ بەرگرتن لە ناڕەزاتی مامۆستایانی ناڕازی و مووچەخۆران، " روونکردنەوەیەکی نا بەرپرسانە ".
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست چوار شەممە ٢٥ حوزەیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە سلێمانی رەخنەیی توند لە حکومەت و لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی و یەکێتی دەگرێت لەسەر قاچاخچێتی و سەرانە و زەوی بەتاڵان بردن و، دەڵێت " پارێزگاری سلێمانی لەسەر هەموو ئەم سەرپێچیانە نایەتە دەنگ، بەڵام لیژنەی ئەمنی رێگا لە مامۆستای ناڕازی و مووچەخۆران دەگرێت داوای مووچەکەیان بکات".
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە شەوی رابردوو کۆمەڵێک مامۆستایی ناڕزیان دەستگیرکردووە.
عەلی حەمە ساڵح رەخنەی توند لە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەت دەگرێت کە دەیەوێت لە مووچەی مووچەخۆران ببڕێت.
لەم لینکەوە کۆگرە
رۆژنامەگەریەکە ببینە..