وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد رۆژی چوار شەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە راگەیاندنی وەزارەتی داراییدا هاتووە " لە کۆبوونەوەیەکدا هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری و ئەبوبەکر عەلی بەڕێوەبەری گشتی بودجە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبڕینی لە ( ٣ ٪ ) مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا کە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێکەوتی ( ٢٠١٤/١/١ ) تا ( ٢٠٢٤/٦/٣٠ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٦/١ ) وە مانگانە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە".
" لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگەو چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و مووچەکانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا".( وەزارەتی دارایی باس لەوە دەکات).
لەڕێکەوتی( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنەنشینی عێراق کرا بەمەبەستی کۆبونەوەو گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی تایبەت بەخانەنشینان لەهەرێمی کوردستان.