رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا

بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم راگەیەندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دیوانی وەقفی سوننی بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمە و سەرەتای ساڵی نوێی کۆچییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمیش دەڵێت، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، سبەی ٢٦ی حوزەیران لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.




PM:09:45:25/06/2025