تەڤگەری ئازادی: شەرمە لە بری چوونە پاڵ داواكارییەكانیان مامۆستایان و چالاكوانان دەستگیر بكرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیران سەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە"شەرمە لە بری چوونە پاڵ داواكارییەكانیان مامۆستایان و چالاكوانان دەستگیر بكرێن،شەرمە ژنانی چالاكوان بخرێنە زیندانی دەسەڵاتی كوردی، لەكاتێكیدا داواكاری ئەوان داوای هەموو خەڵك وبازاڕ و تەنانەت ئەوانەشە كە موچەخۆر نین".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیدا دەڵێت"ئازادی بە پەلە بۆ ژنان و مامۆستایانی هاوڕێمان كە بۆ داكۆكی كردن لە مافی گشتی، بە ئامانجی ڕێكخستنی چالاكییەكی مەدەنی لە دوێنێ شەوەوە هەڵمەتی دەستگیركردنیان بەردەوامە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە نارەزایەتی دەربرین بە پێنەدانی مووچەکەنیان خۆپیشاندان بکەن و هەر لەو پەیوەندییەشدا ئاسایشی سلێمانی چەند هاولاتییەکی دەستگیرکردوە.




AM:12:06:26/06/2025