كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێویستە پەلە بكرێت لە كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا کە ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بۆ بۆ بازاڕەکانی جیهان دابین زیاد دەکات".
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان- ئەپیكۆر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" جەخت لە گرنگی و بە پەلەیی كردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیا دەكەینەوە".
ئەپیكۆر ڕاشیگەیاندووە" هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیا، ڕێڕەوێكی هەناردەكردنی سەلامەت لە عێراقەوە بۆ بازاڕەكانی دنیا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دابین دەكات".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیاوە، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت٥ بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" هەر كاتێك دڵنیایی پارەدانمان بۆ هەناردەكانی ڕابردوو و داهاتوو هەبوو، ئەپیکۆر ئامادەیە دەستبەجێ هەناردەكردن لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیاوە دەستپێبکاتەوە".