هەڵەبجە.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سێ کەس لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا گیانیان لەدەستدا. 

ئاکام محەمەد وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ لە نزیك گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی له‌ كاتی ڕاوه‌ ماسیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە ڕووداوەکەدا چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دوو کەسیان سەختە کە سەرجەمیان خەڵکی هەڵەبجەن. 

لە ئێستادا بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە شوێنی رووداوەكەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.



AM:11:16:26/06/2025