بزوتنەوەی گۆڕانی گردەکە ڕایدەگەیەنێت" هەڵسوکەوتی ستەمکارانە ناتوانێت رێگربێت لە ناڕەزایەتی هاونیشتیمانیان".
بزوتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" بە توندی سهركۆنهی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی رەوتی هەڵوێست لە ئۆفیسی رەوتی هەڵوێست دەکەین، هەروەها سهركۆنهی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان دەکەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، مامۆستا و فەرمانبەران بۆ داوای ماف و موچەکانیان لە ساڵانی رابردوو و ئێستادا بەشێوەیەکی شارستانی و دور لە توندوتیژی خۆپیشاندانیان کردووە، پێشێلکردنی ئازادی سیاسی و شارستانی هاونیشتیمانیان و هەڵسوکەوتی ستەمکارانە ناتوانێت رێگربێت لە بەرامبەر ناڕەزایەتی هاونیشتیمانیان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه" پێویستە دەستبەجێ هەموو دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و قەیرانەکانی حکومڕانی چارەسەر بکرێن، پشتیوانی تەواوی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم موچەخۆران دەکەین تاکو قەیرانی دروستکراوی موچە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت".