کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (٥ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٨ - ٩)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٣

سلێمانی: ٣٩

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٣

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٥

حاجی ئۆمەران: ٢٨

سۆران: ٣٨

گەرمیان: ٤٦



PM:12:13:26/06/2025