عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و هەردوو سەرکردەی دیاری تری هەڵوێست د. ڕێبوار کەریم و غالب محەمەد ، ئازاد کران.
بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی دژی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بەڕێوەبچێت، بەڵام دواتر ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و هەریەک لە هەریەک لە عهلی حهمهساڵح، غالب محهمهد و ڕێبوار كهریم ویستویانە بەشداری خۆیشانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی بکەن، بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.
دواتر لیژنەی ئەمنی سلێمانی بڵاویکردەوە" لە ئێستادا کاتەکە بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گونجاو نییە".
بە پێی زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و هەردوو سەرکردەی دیاری تری هەڵوێست د. ڕێبوار کەریم و غالب محەمەد ، ئازاد کران.