کاتژمێر 9:05 خوله‌کی ئه‌مشه‌و یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نوس کاوه گه‌رمیانیدا تێده‌په‌ڕێت که شه‌وی 5/12/2013 به‌به‌رچاوی دایکیه‌وه‌و له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و تیرۆرکرا.
کاوه گه‌رمیانی یه‌کێک بوو له رۆژنامه‌نوسه دیاره‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ‌و په‌یامێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه و رادیۆی ئازادی بووە، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر تیرۆرکراو چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر کرا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌و دواتر بکەری تاوانەکە حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، به‌ڵام خێزانه‌که‌ی داوای ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که له‌پشت تیرۆرکردنی کاوه‌وه بوون.
له رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌وه له شاری که‌لار‌و سلێمانی زنجیره‌یه‌ک چالاکی به‌رێوه‌چوو بڕیاریشه ئه‌مشه‌و له‌کاتی تیرۆرکردنه‌که‌یدا له به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا مه‌راسیم‌و گردبونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه بچێت.
کاوه گه‌رمیانی پێشتر چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکرابوو، چه‌ند جارێکیش له‌سه‌ر بابه‌ته رۆژنامه‌وانیه‌کان رووبه‌روی لێدان‌و توندوتیژی بۆتەوە تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا تیرۆر بکرێت.