بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هادی غوڵامی نوسەر و سیاسەتمەدار لە کەنەدا کۆچی دوایی کرد.
هادى غوڵامی خەڵکی قەزای خانەقینە و ماوەی چەند ساڵە نیشتەجێی وڵاتی کەنەدا بووە، بە یەکێک لە نوسهر و سیاسهتمەدارە دیارەکانی کورد دادەنرێت.
هادی غوڵامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆتا پۆستی خۆی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە" نامەوێت لە کەنەدا بمرم، داواش لە خودای گەورە دەکەم دەرفەتێکم پێبدات بۆ ئامادهبوونم له شوێنهكهم، شوێنی ناشتنم له شارەکەم، خانەقین بێت".