ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٣
سلێمانی: ٤١
دهۆک: ٤٢
زاخۆ: ٤٣
هەڵەبجە: ٤٤
کەرکوک: ٤٦
حاجی ئۆمەران: ٣٠
سۆران: ٤٣
گەرمیان: ٤٦