لە پارێزگای كەركوك جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەكگرتوی ئیسلامی پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، یەکگرتوی ئیسلامی لە پارێزگای كەركوك لیستی نابێت و بە یەك كاندید لەنێو لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.
ئەو کاندیدەی یەکگرتوی ئیسلامی ژنە و حزبەکەی پێشبینی ئەوە دەکات بە دەنگەکانیان لەگەڵ نەوەی نوێ سەرکەوتن بۆ کاندیدەکەیان مسۆگەر بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.