وەزارەتی دارایی: فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای خانەنشینی بکەن

بەپێی ڕێنماییەکی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق خانەنشین دەکرێن.

بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٥ی  وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای خانەنشینبوون بکەن، بڕیارەکەش زیاتر لە ٧٥ هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی کوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە دۆسیە ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بکەن کە خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە، لەمەودوا ١٠% لە مووچەی ئەوانیش بۆ خانەنشینی دەبڕدرێت، قەرزی ساڵانی ڕابردووشیان لێ وەردەگیرێتەوە.

بەپێی رێنماییەکان پێویستە فەرمانبەرەکە ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە ٥٠ ساڵ کەمتر نەبێت بۆ خانەنشینی ئارەزوومەندانە، بۆ نموونە ئەگەر خانەنشینەکە خۆی داوای بکات، واتا هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی یەک مەرجە، ئەگەرنا حکومەت خۆی لە ٦٠ ساڵی خانەنشینی دەکات.




PM:02:20:27/06/2025