هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا ڕێککەوتنی نەوتیان درێژ کردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتی و دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕێککەوتنی نەوتی نێوانیان بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە، بەڵێ‌م دەسەڵێ‌تی سوریا مافی بەڕێوەبەردنی کێڵگە نەوتییەکانی نییە. 

سەرچاوەیەکەی حکومەتی سوری بە کەناڵی سوریای ڕاگەیاند، هەر یەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات '' هەسەدە'' و حکومەتی سوریا ڕێککەوتنی نەوت و غازی نێوانیان بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە،  بڕی ئەو نەوتەی ڕادەست دەکرێت زیاد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە بە پێی ڕێککەوتنەکە، ڕۆژانە ١٥هەزار بەرمیل نەوت و ٥٠٠ هەزار بۆ ملیۆنێک مەتر سێجا غازی سروشتی لە کێڵگەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لە ژێر ئیدارەی هەسەدە ڕادەستی پاڵاوگەکانی حمس و بانیاس لە ئیدارەی حکومەتی سوریا دەکرێت.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، ڕادەستکردنی ئەو کێڵگە نەوتیانە پەیوەندیدارە بە کاری لیژنە هاوبەشەکانی حکومەتی سوریا و هەسەدە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو رێککەوتنە لە مانگی شوباتی ڕابردو ئەنجامدراوە، بەڵام بە گوێرەی ڕیککەوتنەکە حکومەتی سوری مافی بەرێوەبەردنی هیج کێڵگەیەکی نەوتی لەو ناوچانە نییە.



PM:05:42:27/06/2025