وتەبێژی دەم پارتی رایدەگەیەنێت، پێویستە چەکەکان بە تەواوی دابندرێن، ئاماژە بەوەشکرد، کۆدەنگییەکی گشتی لایەنەکان هەیە لەبارەی پرۆسەی چەکدانان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "پێویستە چەکەکان بە تەواوی دابندرێن و هەموو میکانیزمە پێویستەکان بۆ ئەم پرۆسەیە بەبێ هیچ دواکەوتنێک رێکبخرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئاماژە بۆ کۆدەنگییەکی گشتی لایەنەکان هەیە لەبارەی پرۆسەکە، بەڵام پێویستییان بە پێشهات و کاری کردەییە کە پشتگیری لە پرۆسەکە بکات".
جەختی لەوەشکردەوە، "کۆمەڵگە پێویستی بە دیموکراسی هەیە و بەبێ گوێدانە ئەوەی بەکام زمان قسە دەکات، پێویستیە هەمووان هەست بە دادپەروەری بکەن".