گەنجێک بەهۆی تەقینەوقەی مینێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆلە کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست، گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مینێک پێیدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ گەنجێکی دەڤەری برادۆست بە دیاری کراوی دانیشتووی ناوچەی دەشتە هێرت و گوندی خۆرانە، بەناوی (عوسمان سەدیق برادۆستی) بەیانی ئەمرۆ ڕووی کردۆتە کوێستانەکانی برادۆست و بە دیاریکراوی کوێستانی سەرووکە، بەهۆی تەقینەوقەی مینێک گیانی لەدەستدا.

لەبارەی ئەم رووداوە وتەبێژی دەزگای مین لە سۆران رایگەیاند" ئەو گەنجە لە ناوچەی قەدەغەکراوی ئەمنی بووە و ئەم ناوچەیە هێماکانی ئاگادارکردنەوەی مینی لێ بووە و ناوچەکە قەدەغەیە سەردانکردن بۆی، بەهۆی گرفتە ئەمنییەکانەوە دەزگاکانی مین دەسەڵاتییان بەسەر ئەوێدا نییە، بەڵام هاووڵاتییان و دانیشتووانی دەڤەرەکە ئاگادار کراونەتەوە کە سەردانی ئەو ناوچەیە نەکەن ".

بە پێی زانیاریەکان ئەم گەنجە دوو مانگ لەمەوبەر ژنی مارە بڕیووە و بە نیاز بووە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاهەنگی گواستنەوە ئەنجام بدات، بەڵام ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.




AM:10:48:28/06/2025