خێرایی با چالاک دەبێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما جێگیرن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک.

باسی لەوەشکرد سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک، خێرایی با مامناوەند (١٠ – ٢٠ ) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە دوایی نیورۆ بۆ سەرووی ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک چالاک دەبێتو  پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ٤٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤٢ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ٤١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٧ پلەی سیلیزی



AM:11:25:28/06/2025