نێردەی
ئەمریکا بۆ سووریا، بۆ یەکەم سەردانی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستان سەردانی هەرێمی
کوردستان دەکات پێشبینیش دەکرێت هەر لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدیش
کۆببێتەوە.
ماڵپەڕی
"ئەلمۆنیتەر"ـی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە
ڕایگەیاندووە" تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، لە ڕۆژانی داهاتوو
سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە".
سەرجاوەکان
باسیان لەوەش کردوە کە ئەگەری زۆرە نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای
دیموکراتیش کۆببێتەوە".
کۆمەڵێک
پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و سوریا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی
حکومەت و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا دەبێت..