هاکان فیدان: ئەگەری دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا هەیە

وەزیری دەرەوەیتورکیا ڕایگەیاند"لە بەرژەوەندی ئەنقەرە نییە کە جەنگێکی نوێ دەست پێبکات"، دەشڵێت"تورکیاخوازیاری کۆتایی هاتنی جەنگەکانە".

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند" ئەنقەرەبە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات و ڕۆڵی نێوەنگێڕ دەبینێتجەختیشی کردەوە لەوەی بۆ کۆتاییهێنانی ئاڵۆزییەکانى نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێویستە ڕێککەوتن ئەنجام بدرێت".

وتیشی" ئێران و ئەمریکا پێیان باشەکە بەشداریی دانوستانەکان بن و ئەوروپییەکانش دەیانەوێت درێژە بە دانوستان لەگەڵ ئێران بدەن."

هاکان فیدان،هۆشداری ئەوەشی دا، ناوچەکە پێویستە لە ئامادەکارییەکی تەواو دابێت، چونکە ئەگەری سەر لەنوێ دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا هەیە.

وەزیری دەرەوەیتورکیا دوپاتیشی کردەوە، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەنیا کاریگەریی و لێکەوتەکانی لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت.




PM:06:15:28/06/2025