ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق

بڕیارە رۆژی ١١ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەردەوام پشتیوانیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا دوپاتدەکەنەوە و کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان و حزب ولایەنەکان ناوی کاندیدەکانیان پێسکەشی کۆمیسیۆن کردووە.

ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی:

- د. موسەنا ئەمین

- د. عومەر محەمەد پێنجوێنی

- د. ئیسماعیل پێنجوێنی

- د. شێركۆ جەودەت 

- د. لوقمان بەڵخەیی

- ئەندازیار هۆشیار رەسوڵ

- دارا سێكانیانی

- قەدرییە خان

- شلێر محەمەد 


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥  بەڕێوەبچێت.

-    ئوسامە جەمیل پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر

-    د. موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی سلێمانی 

-    د. جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی دهۆك

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (١٠٨ هەزارو ١٠ ) دەنگی بەدەستهێناو (٤) كورسی مسۆگەركرد، (٢) كورسی لە سلێمانی و (٢) كورسی لە دهۆك.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (٧) كورسی مسۆگەكرد و (١١٧هەزارو ٤٤٤) دەنگ بە جۆرێك:

- هەولێر: ٢٤ هەزار و ١٧٨ دەنگ و (١) كورسی

- سلێمانی: ٤٢ هەزارو ٨٤٧ دەنگ و (٢) كورسی 

- دهۆك: ٤٢ هەزارو ٦٨٧ دەنگ و (٢) كورسی

-هەڵەبجە: ٧ هەزارو ٨٤٧ دەنگ و (١) كورسی 



AM:09:38:29/06/2025