بڕیارە رۆژی ١١ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەردەوام پشتیوانیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا دوپاتدەکەنەوە و کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان و حزب ولایەنەکان ناوی کاندیدەکانیان پێسکەشی کۆمیسیۆن کردووە.
ناوی بەشێك لە كانیدەكانی رەوتی هەڵوێست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
- عەلی حەمەساڵح لە پارێزگای هەولێر
- بەدەل بەرواری لە پارێزگای دهۆك
- رێبوار كەریم مەحمود لە پارێزگای سلێمانی
- غالب محەمەد لە پارێزگای سلێمانی
- یاسین رەسوڵ لە پارێزگای سلێمانی
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (٤) كورسی مسۆگەركرد و (٥٦ هەزارو ٨) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك:
- هەولێر: ١٦ هەزار و ٦٧١ دەنگ
- سلێمانی: ٢٩ هەزارو ٤١٦ دەنگ
- دهۆك: ٨ هەزارو ٤٣٨ دەنگ
- هەڵەبجە: هەزارو ٢٨٣ دەنگ