حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر تۆماركرا و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، نەخۆشێك لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بووە و تەمەنی ٤٧ ساڵە و کاری کڕین و فڕۆشتنی ئاژەڵ دەکات.
ئاشكراشی كردووە، هاووڵاتییەكە ئەمڕۆ پشكنینی دەرچووە و پێشتر لە ٢١ی ئەم مانگە نەخۆش كەوتووە و ئێستاش چارەسەر وەردەگرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون زیادی کردووە و تا ئێستا ٢٣ کەس بە هۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.