دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوبردنی سێ "تیرۆریستی" راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ئۆپراسیۆنێكدا سێ تیرۆریستی داعشیان لەناوچەی پەڵكانە لەناوبردوە، دەڵێت یەكێك لەتیرۆریستە كوژراوەكان بەرپرسیارێتی هەبووە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە" دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد و زانیاری هەواڵگریی و دوای دەستنیشان كردنی شوێنی حەشارگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵكانە و تاوێركەوە ئەنجامدا و لە ڕوبەڕوبونەوەیەكدا سێ تیرۆریستی داعش لەناوبران."

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەدا ئەو سێ "تیرۆریستەی" لەناوبران، یەكێكیان بەرپرسی داعش بوە لە سلێمان بەگ و دو "تیرۆریستیەكەی" تر هاوەڵی بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەو چالاكییەكەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی "تیرۆریستانیان" خاپور كرد.




PM:06:43:29/06/2025