ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ١٦ كه‌سیان به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ئامێری (گزی/ قۆپیه)كردن ده‌ستگیركردووە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچون له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان بانگه‌شه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پۆلی ١٢ و فرۆشتنی ئامێری تایبه‌ت به ( گزی/ قۆپیه) كردنیان ده‌كرد، ناسنامه‌ی ١٦ تۆمه‌تبارمان ئاشكرا كرد كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه".
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له چه‌ند چالاكیه‌كی جیاوازدا ده‌ستگیركراون، له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دواتر دۆسیه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر كراون، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا دهستمانگرتوه به‌سه‌ر ٣٧ ئامێری (گزی/ قۆپیه) كردن‌دا.