نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت" پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی هەرگیز ناوەستێت".
ئەمیر سەعید ئیراوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند" پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ئێستادا ناتوانن بچنە ناو دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران".
سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ئاماژەی بەوەکرد، ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان، بەڵام بارودۆخی ئێستا "گونجاو نییە" بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمەریکا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە" ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت مەرجەکانیان بۆ ئێمە جێبەجێ بکەن، دانوستان لەگەڵیان مەحاڵە".
هەروەها ڕەتکردنەوەی وڵاتەکەی لە هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی مەرجی پێشوەختە لە هەر دیالۆگێکی داهاتوودا دووپاتکردەوە.