چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمشەو یەکشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە" چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ژماره (٢٣٣) ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان له وڵات‌دا، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ڕێگاكانی درووستكردنی كه‌شوهه‌وای پێویست بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه له واده‌ی دیاریكراودا پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به شێوه‌یه‌ك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك بێت و سه‌قامگیری سیاسی بپارێزێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌بنه‌وه چارەسەر بکرێن، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌سپاندنی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا.