بە وتەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان " دوێنێ لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە".
ئەمڕۆ دوشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ، بە پێی زانیارییەکانی سپی میدیا کە لە نەوەی نوێیەوە بەدەستی گەیشتووە" دوای ئەوەی دەێنێ لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند، ئازار و ئەشکەنجەی زۆریان داوە بە جۆرێک کە ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە هەموو جەستیەەوە دیارە ".
دوێنێ فراکسیونی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیان بەوەشکردووە، " لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند، ئەم کارە چەتەگەرییەی پارتی دوایی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دێت لەسەر مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کە پرسیار دەکات ئایا ژیانی ئەو و پێشمەرگەیەک وەک یەکە؟"
نەوەی نوێ دەڵێت: "ئەو رەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار بڕفێندرێت، هەروەها مەسعود بارزانی نەک شایەنی ئەو رەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتووە، بەڵکو لەوەتەی هەیە خۆی و بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کورد و نەهامەتیەکانی خەڵکن، بە دزی و تاڵانی بنەماڵەکەیان گەلی کورد و خەڵکی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندووە."
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە هیچیان لە بارەی " رفاندنی " ئەم پەرلەمانتارەوە بڵانەکردۆتەوە.
وێنەکانی ئەو پەرلەمانتارە: