کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا گفتوگۆی پڕۆسەی ئاشتی دەکات

کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە گفتوگۆی نەخشەڕێگای پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا و کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی دەکات. 

کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، نەخشەڕێگای پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا و ئەو ڕێكخستنە یاساییانەی کە لە دوای بڕیاری پەکەکە بۆ چەكدادان پێویستە بیگیرێتەبەر و کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی و دەمپارتیتوتوی دەکرین. 

بە گوێرەی ئەو بەرنامەی کارەی میدیاکانی تورکیا باسیان کردوە، لە تەوەری دوەمدا، پرسی زۆربونی ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کە تەنها لەماوەی دو رۆژدا ١٥٠ ئاگر لەسەرتاسەری تورکیا کەوتوەتەوە گفتوگۆ دەکات. 

جگە لە تاوتوێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیش، باس لە ئەنجامی چەند کۆبونەوەیەکی ئەردۆغان دەکرێت کە لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ لاهای ئەنجامیداوە. 





PM:02:24:30/06/2025