بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكان، لە هەرێمی كوردستان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دوو ڕۆژ دەبنە پشووی فەرمیز
بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی 5ی تەمموز دەبێت بە پشووی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی عاشوراوە، بەڵام بەر ڕۆژی شەممە دەکەوێت، کە ئەو ڕۆژە هەر خۆی پشووە.
هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی ١٤ی تەمموز، كە دەكاتە ڕۆژی دوو شەممە، بەبۆنەی یادی شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ەوە دەبێت بە پشووی فەرمی..
شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٥ ئەو شۆڕشە بوو کە تیایدا کۆتایی بە حوکمی پاشایەتی لە عیراقدا هێنرا.