دژی دانانی بەرێوەبەرێکی کورد بەرەی تورکمانی خۆپیشاندان دەکات

بەرەی تورکمانی دژی دانانی سەرۆک شارەوانییەکی کورد لە پردێ خۆپیشاندان دەکەن و ڕێگای سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک دادەخەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی(سپی میدیا) لە بەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی حوزەیران بەشێک لە لایەنگرانی بەرەی تورکمانی دژی دانانی بەڕێوەبەرێکی کورد بۆ شارەوانیی پردێ خۆپیشاندان دەکەن.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن کە  لەسەرەتاوە خۆپیشاندانەکان هێمنانە بووە و دواتر هێزی حەشدی تورکمانی(سەر بە حەشدی شەعبی) هێرش بۆ سەر بینای شارەوانی پردێ دەکەن و داگیری دەکەن و داوای پۆست دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران لەسەر رێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک ئاگریان کردووەتەوە و بۆ ماوەیەک رێگەکەیان داخست. 
 
بە هۆی خۆپیشاندانەکان جگە لە بارەگای شارەوانی ئۆڤیسی پۆلیسیش دەستی بەسەردا گیراوە و دوو پۆلیس بە سەختی ئەشکەنجەدراون و جامی چەندین ئۆتۆمبێل شکاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆی ١٧ پۆستی شارەوانی پردێ ١٢ پۆستی لای تورکمانە و تەنیا پێنج پۆست لای کوردە.

خۆپیشاندانەکان کاتێک دەستی پێکرد کە سەرۆکێکی کاتی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە کە کوردە بۆ شارەوانییەکە دیاریکرابوو.




PM:05:29:30/06/2025