هەنگاو: دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل ٣٠٠ هاوڵاتیی کورد دەستگیرکراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاماژەی بە چڕبوونەوەی سەرکوتکردن لە دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل کردووە کە زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە نێو ئەوانەی دەستبەسەر کراون ژمارەیەکی بەرچاو لە ژن و کچانی هەرزەکار هەن کە لانیکەم ١٨ کچی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری مەهاباد و شەش ژن لە قەسری شیرین.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە شارەکانی کوردستان پشکێکی بەرچاویان هەیە لە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و لەسێدارەدانی سیاسی و کوشتنی حکومەتی و میلیتاریزەکردنی شارەکان.




PM:06:18:30/06/2025