جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانی نێوان شانده دانوستانكاره‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له چه‌ند ڕۆژی رابردودا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌چوه و ده‌شڵێت: "گه‌شبینین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ینه ڕێككه‌وتن و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت”.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه پێشوازیكرد له پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فڕه‌نسا له عێراق و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردولا تاوتوێكران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بونی هه‌ر یه‌كه له یان برێم، كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌رێم و دابان شه‌ده‌ڵه، جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و لیوا چه‌تۆ ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه‌چو، باس له دواین به‌ره‌وپێشچونه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا.
قوباد تاڵه‌بانی به ئاماژه‌دان به ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانی هه‌رێم ڕوونیكرده‌وه، "گفتوگۆكانی نێوان شانده دانوستانكاره‌كانی هه‌ردولا له چه‌ند ڕۆژی رابردودا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌چووه و گه‌شبینین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ینه ڕێككه‌وتن و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هەرێمی کوردستان لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان.
وتیشی، "ڕێژه‌یه‌كی زۆری كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شار و شارۆچكه كه‌متر گه‌شه‌سه‌ندوه‌كانه، هه‌ربۆیه گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ناوچانه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆچی نایاسایی و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌كدایه”.