وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت" دەرگای بانکەکان لە سبەینێوە دادەخرێن".
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، سبەی سێشەممە ١ی تەموز پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرگای بانکەکان بە ڕووی هاوڵاتییان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ئەمساڵ.