بوومەلەرزەیەك لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە سنوورییەکانی هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند. 

محەمەد كەمال شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" کاتژمێر ٧:١٤ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەكانی ئیدارەی سۆران و باڵەكایەتی لەگەڵ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٢ پلەی ڕێختەر بووە و بە قۆڵایی شەش کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا.

ئەوەشی خستەڕوو، چەقی بومەلەرزەکە لە گوندی گردەسووری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە، هەروەها هاوڵاتییانی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین هەستیان بە بەهێزی زەمینلەرزەکە کردووە. 



PM:08:13:30/06/2025