هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مشه‌و به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردووە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئەمشەو دووشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له قه‌زای كفری و له گه‌ڕه‌كی هه‌واری نوێ ڕوداوێكی پێكدادان له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئیم جی) و پاسكیل سوارێكدا ڕویدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەهۆی ڕووداوەکەوە پاسكیل سواره‌كه كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ بوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له شێواز و هۆكاری ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆوه ده‌ستیپێكردووه.