دواینیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دوای ئەوەی هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک دەدەن، لەلایەن هاوڵاتییانی دۆڵی شاورێوە چەککران.
بەپێی زانیارییەکان، دواینیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی حوزەیران هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی دەچنە دۆڵی شاورێ و هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک دەددەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکە گومان لەوە دەکەن تۆمەتبارەکە چووەتە ماڵی هاوڵاتییەک کە کەسایەتییەکی دیاری دۆڵی شاورێیە هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکە، بەڵام دواتر شەڕ و ئاڵۆزی دروەست دەبێت و هێزەکەش لەلایەن هاوڵاتییانەوە هێرش دەکرێتە سەریان.
بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕە کۆمەوڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەم گرژی و ئاڵۆزییە دانیشتووانی دۆڵی شاورێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئیدانەی کاری ئەو هێزە ئەمنییەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم کارانە جێگای قبوڵ نییە.