زانیاری نوێ لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بگاتە هەرێمی کوردستان". 

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕایگەیاند" سبەی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەواوی پێشنیاز و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدای تێدا تاوتوێ دەکرێت.

وتیشی" پێمانوایە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی مووچەی هەرێمەوە ئەنجام دەدات، بۆیە پێمان وایە هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بگاتە هەرێمی کوردستان". 

تائێستا مووچەی هەردوو مانگی پێنج و شەشی مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە.



AM:12:13:01/07/2025