کاریگەری خۆڵ بارین کەمتر دەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ کاریگەری خۆڵ بارین کەمتر دەبێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ ئاسمان خۆڵاوی دەبێت، لە ئێوارە دا کاریگەری خۆڵ بارین کەمتر دەبێتەوە لە سەر ناوچەکەمان. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە وە بە نزیکەی دو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتیەکە، سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، باسی لەوەکردوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لەسەر هەندێ ناوچە هەروەها، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

پلەکانی گەرماش لە پارێزگای هەولێر ٣٩ پلەی سیلیزیە و لە سلێمانیش ٣٧ پلەیە و لە پارێزگای کەرکوک ٤١ پلەی سیلیزی دەبێت و لە گەرمیانیش ٤٣ پلەیە. 




AM:10:36:01/07/2025